Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دا به‌ راده‌ستكردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌ به‌غدا


حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا كۆنترۆڵی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران راده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ند بكات.

راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئیحسان شممەری له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كرده‌وه‌ رایگه‌یاند "به‌ مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به‌ قه‌یران و په‌سه‌ندكردنی باڵاده‌ستبوونی ده‌ستوور، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌ سنووریه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران راده‌ست ده‌كات و بۆ ئیداره‌كردنی ده‌روازه‌ سنووری و گومركه‌گان و فڕۆكه‌خانه‌كان بڕیاردرا به‌ دامه‌زراندنی كۆمیته‌یه‌كی باڵا".

ئیحسان شممەری ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئه‌و كۆمیته‌یه‌ كه‌ سه‌ر به‌ حكوومه‌تی ناوه‌نده‌ پلانی كاری ئاماده‌ كردووه‌ و، چاوه‌ڕوانی كۆمیته‌ی ته‌كنیكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن.

راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ دووه‌م كۆمیته‌ دامه‌زراوه‌ بۆ دیاریكردنی كاروباری فه‌رمانبه‌ران له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و، بڕیاریش دراوه‌ له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم.

ناوبراو له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ریفراندۆم بووه‌ته‌ رابردوو و، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی ناوه‌ند له‌ هه‌رێم بۆ كۆبوونه‌وه‌ بانگهێشتی به‌غدا كراون. 

4796 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2018

بابەتی زیاتر