Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندییه‌وه‌؛ ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی له‌ سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان ده‌كات



له‌ ده‌یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاواندا، ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رپرس و ئه‌ندام و كادرو هه‌ڵسوڕاوانی سه‌نته‌ره‌كه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی.. 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌ پیرۆزبایی ده‌یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوانتان لێده‌كه‌ین، خه‌رمانی كارو چالاكی و ماندوبونتان به‌رز ده‌نرخێنین.
لێره‌شه‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین ده‌ستخۆشی له‌ به‌رپرس و ئه‌ندامانی ئۆفیسی گشتی و سه‌رجه‌م ئۆفیسه‌كانتان بكه‌ین له‌ شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه‌ سوپاس و پێزانینی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بگه‌یه‌نین به‌و خوشك و برایانه‌ی پێش ئێوه‌ له‌ كاردا بون له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو ئه‌ندام و كادیرانی سه‌نته‌ره‌كه‌تان كه‌ له‌ ساڵانی ڕابردووداو له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا خزمه‌تی لاوانی كوردستانیان كردووه‌.
له‌م بۆنه‌یه‌شدا به‌ پێویستی ده‌زانین ئه‌وه‌تان بیر بخه‌ینه‌وه‌ كه‌ گه‌نجان و لاوانی وڵاته‌كه‌مان له‌ ئێستادا له‌ هه‌ر كاتێك زیاتر پێویستیان به‌ خزمه‌تكردن و مشور خواردنه‌ له‌ به‌ده‌مه‌وه‌چونی كێشه‌و گرفته‌كانیان، له‌م ڕوه‌شه‌وه‌ ئه‌ركی سه‌نته‌ره‌كه‌تانه‌ كه‌ پرۆژه‌و كارو چالاكیه‌كانتان بخه‌نه‌ خزمه‌تی لاوانی كوردستان و ئه‌و بۆشاییه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌راوێزخستنی ئه‌و توێژه‌ زیندوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و وه‌لانانی وزه‌و تواناكانیان دروستیان كردوه‌.
دووباره‌ پیرۆزبێت ده‌یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان.
ئه‌نجومه‌نی سیاسی
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
             2/1/2018
  

441 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2018

بابەتی زیاتر