Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆشیار عەبدوڵڵا: زیادکردنی باج لەسەر هاوڵاتیان ناياسايیه‌و درێژه‌دانه‌ به‌ سیاسه‌تی برسیكردن


هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامیی ئەنجومەنیی نوێنەران رایگه‌یاند، زیادکردنیی باج لەسەر هاوڵاتیان لە لایەن ئەم کابینە شکستخواردوەی هەرێمەوە بە شێوەیەکی نایاسایی ، درێژەدانە بە سیاسەتیی برسیکردنیی خەڵک و پەیڕەوکردنیی هەمان سیاسەتیی چەتەگەری نەوتە و دەبێ لە دژی بوەستینەوە ..

هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامیی ئەنجومەنیی نوێنەران له‌ باره‌ی‌ زیادكردنی‌ باج و رسومات له‌سه‌ر هاوڵاتیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ رایگه‌یاند، حکومەتیی هەرێم لە هەنگاوێکی نادەستوری و نایاساییدا بە بڕیاری ژمارە 126 ی ساڵی 2017 ی بڵاوکردۆتەوە وبەگوێرەی ئەو بڕیارە بەشێۆەیەکی فروان و لە تێکڕای ئاستەکان باجیی خستۆتە سەر هاوڵاتیانی هەرێم .

هۆشیار عەبدوڵڵا راشیگه‌یاند، وەک نوێنەرێکی هەرێم لە پەرلەمانیی ئیتیحادی دەڵێین :

یەک / بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنین دژی ئەو بڕیارە نایاساییە دەوەستینەوە کە پێشێلکاریەکیی ڕونی ماددەی 28ی دەستوری عێراقیە و ئەوەی پێمان بکرێ لە دژایتیکردن و ڕەتکردنەوە تا دەگاتە شکاتکردن لە مەحکەمەی ئیتیحادی ئەڕۆین لەگەڵیدا لە کاتێکا حکومەتیی هەرێم دەستبەجێ ئەو بڕیارە ڕانەگرێت .
دو / ئێمە وەک مەبدەئ دژی ڕێکخستنیی باج نین ، پێشمان وایە بۆ ئیدارەدانیی تەندروست ڕێکخستنیی باج هەنگاوێکی گرنگە ، بەڵام باج نابێ کاربکاتە سەر ژیانیی ڕۆژانەی خەڵک و ئەگەر حکومەتیی هەرێم بچوکترین شعوری بەرپرسیارانەی بەرامبەر ژیانیی خەڵک هەبوایە لە کاتێکدا خەڵک بەهۆی سیاسەتەکانیانەوە چەند ساڵێکە بێ موچەیە باجی لەسەریان زیاد نەدەکرد .
سێ / هەمو خەڵکیی هەرێم دەزانێت یەکێتی و پارتی چۆن مامەڵە لەگەڵ داهاتیی ناوخۆ دەکەن و سور دەزانن نسبەتیی هەرە گەورەی داهاتیی ناوخۆ هەر وەک داهاتی نەوتەکە بۆ خۆیان دەبەن نەک بیخەنەوە خزمەتیی هاوڵاتیان و ژیانیی گشتیی پێچاک بکەن لێرەوە خەڵک متمانەی نیه بەوەی بە باج کایە گشیەکان ڕێکبخرێن بەڵکو داهاتە ناوخۆییەکان دەخرێنە خزمەتیی ئەشخاص و چەند گروپ و خێزانێکی سیاسی .
چوار / پارتی و یەکێتی دوای ڕیفرادندۆم لە لایەن حکومەتی ئیتیحادیەوە تا دێ سەرچاوەکانیی تاڵانکردنیی داهاتیان لە نەوت و گومرگ و مەتاڕەکان لێکەمدەکرێتەوە دەیانەوێت لەسەر حسابیی گیرفانی خەڵک بەناوی باجەوە پارە بۆ خۆیان و حزبەکانیان پەیدا بکەن .
پێنج / داوام لە تێکڕای پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجومەنیی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتارانی کوردستان لە پەرلەمانیی کوردستان و ئەندامانیی ئەنجومەنیی پارێزگاکان و تێکرای ڕێکخراوەکانیی کۆمەڵگەی مەدەنیی وحزب و پارتە سیاسیەکان و میدیا و ناوەندە سیاسی و کۆمەڵایەتی وڕۆشنبیریەکان هەیە کە بێنە سەر خەت و ئەو بڕیاری زیادکردنیی باجە کە زیاتر لە سەرانە و تاڵانیی دەچێ نەک کارێکی یاسایی ڕەتبکەنەوە .

خەڵکیی هەرێم لە ئێستادا پێویستە پارەیان بۆ دابین بکرێ نەک لێیان بسەندرێ بەناوی زیادکردن و ڕێکخستنیی باجەوە.

567 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2018

بابەتی زیاتر