Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌نها له‌ ساڵی رابردوودا زیاتر له‌ 10 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی سووری كوژراون


تۆڕی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماری قوربانییه‌كانی ساڵی 2017 ی ڕاگه‌یاند.. به‌پێی ئاماره‌كه‌، 10 هه‌زار و 204 مه‌ده‌نیی كوژراون.

تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ راپۆرتێكدا له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵكی سڤیل له‌ سووریا له‌ ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌دان، پێكدادان و په‌لاماره‌كاندا رایگه‌یاندووه‌ له‌ ساڵی 2017دا، 10 هه‌زار و 204 هاووڵاتیی سڤیلی سووری كه‌ دوو هه‌زار و 298ی منداڵ و هه‌زار و 536ی ژن بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. زۆرینه‌یان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای‌ حكومه‌ته‌وه‌ كوژراون".

به‌ پێی راپۆرته‌كه‌ی تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ته‌نها له‌ ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌دان و هێرشه‌كانی سوپادا له‌ ساڵی رابردوودا، چوار هه‌زار و 148 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات له‌ ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی رووسیادا، هه‌زار و 436 سڤیل كه‌ 439ی منداڵ و 284ی ژن بوون و له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌ داعش، هه‌زار و 759 سڤیل كه‌ 521ی منداڵ و 332ی ژن بوون كوژراون.

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه‌ له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و گرووپه‌كانی دژ به‌ حكومه‌تدا، 211 سڤیل كه‌ 47ی منداڵ و 30ی ژن بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
له‌نێو كوژراوه‌كاندا، 232 كه‌سیان ته‌نها له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی راپۆرته‌كه‌ی تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زۆرترین كه‌سی سڤیل له‌ شاره‌كانی دیمه‌شق، ڕه‌ققه‌، حه‌له‌ب، دێرازۆر و ئیدلب كوژراون.

417 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2018

بابەتی زیاتر