Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زیاتر له‌ 15 خۆپیشانده‌رو پۆلیسێك له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئێراندا كوژراون


زیاتر له‌ 15 خۆپیشانده‌ر و پۆلیسێك له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئێراندا كوژراون، به‌رپرسێكی‌ سوپای‌ پاسدارانیش هۆشداری‌ دا له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌شداریكردنیان له‌ كۆنترۆڵكردنی‌ بارودۆخه‌كه‌دا یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت.

خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئێران پێی‌ نایه‌ شه‌شه‌م ڕۆژه‌وه‌، كه‌ له‌ پێنج ڕۆژی‌ ڕابردوودا له‌ ده‌یان شاری‌ ئه‌و وڵاته‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی‌ به‌رده‌وام بووه‌.
به‌پێی‌ میدیا و ئێرانی‌ و جیهانییه‌كان، تا ئێستا زیاتر له‌ 15 خۆپیشانده‌ر كوژراون و ده‌یانی‌ دیكه‌ بریندار بوون، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 500 خۆپیشانده‌ر و رێكخه‌ری‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیر كراون.
له‌ شاری‌ نه‌جه‌فئابادی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ ئه‌سفه‌هان، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیس ڕووی‌ داوه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پێنج خۆپیشانده‌ر كوژراون، هه‌روه‌ها پۆلیسێك كوژراوه‌ و سیانی‌ دیكه‌ش بریندار بوون، كه‌ به‌ وته‌ی‌ پۆلیس "له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێ‌ كراوه‌".
لای‌ خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ ئیتڵاعاتی‌ ئێران ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌رانی‌ پشتڕاست كرده‌وه‌.
ئیسماعیل كه‌وسه‌ری‌، جێگری‌ فه‌رمانده‌ی‌ قه‌رارگه‌ی‌ ساره‌ڵڵای‌ سوپای‌ پاسداران، له‌باره‌ی‌ به‌شدارییان بۆ كۆتایی‌ هێنان به‌ خۆپیشانانه‌كان، ڕایگه‌یاند "تا ئێستا سوپای‌ پاسداران به‌شداریی‌ له‌ كۆنترۆڵكردنی‌ خۆپیشاندانه‌كان نه‌كردووه‌".
وتیشی‌ "ڕێگه‌ ناده‌ن بارودۆخی‌ نائه‌منی‌ تاران به‌رده‌وام بێت و، هۆشداری‌ دا له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌شداریكردنیان له‌ بارودۆخه‌كه‌دا یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت".

404 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2018

بابەتی زیاتر