Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك.. هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق گواسترانه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌



په‌یام ـ 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند له‌ چوارچێوی پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌كانی‌ ره‌وشی ئه‌منی، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق له‌ ناوه‌ندی شاری كه‌ركووك گواسترانه‌وه‌ بۆ ده‌رووبه‌ری شاره‌كه‌.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركووكیان به‌جێهێشت و گواسترانه‌وه‌ ده‌ورووبه‌ری شاره‌كه‌، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی پلانی كۆنترۆڵكردنی‌ زیاتری ره‌وشی ئه‌منی له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌.

هاكات دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌ورووبه‌ری شاری كه‌ركووك، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق باره‌گانیان راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی شاره‌كه‌ كردوه‌.

دوای ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ بریاری چه‌ند حزب و سه‌ركرده‌یه‌كی‌ سیاسی به‌ڕێوه‌چوو، سوپای عێراق توانی‌ ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و له‌و كاته‌شه‌وه‌ تا ئێستا ره‌وشی ئه‌منی‌ كه‌ركوك نا ئارامه‌ و جگه‌ له‌ حه‌شدی شه‌عبی چه‌ندین گروپی چه‌كداری و هێزی ئه‌منی‌ دیكه‌ له‌ سنوره‌كه‌دا جێگیركراون.


623 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2018

بابەتی زیاتر