Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌رباز محه‌مه‌د: عه‌بادی جه‌ختی له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ كردۆته‌وه‌


په‌یام ـ 

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستیی هه‌رێم ده‌نێرێت و، وردبینی بۆ لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش ده‌كات.

نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق، ڕایگه‌یاند:"له‌سه‌ر داوای دكتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ و، حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستیی هه‌رێم ده‌نێرن".

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، دوای ته‌واوبوونی وردبینی له‌ لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی، داوا له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كرێت لیستی‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانیان بۆ وردبینی‌ ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند بكه‌ن.

وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌ران داوا له‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی ده‌كات، هه‌نگاوی پێشوه‌خشت بنێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوای وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی، وردبینی بۆ لیسته‌كانیان بكرێت.

هه‌روه‌ها داوا ده‌كات به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان زانیاریی‌ دروست بنێرن و هاوكار بن له‌ ده‌رهێنانی ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ ده‌وام ناكه‌ن یان بندیوارن، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی وردبینییه‌كه‌ خێراتر بێت.

1020 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2018

بابەتی زیاتر