Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی: حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی داوه‌ داهاتی ئه‌مساڵ راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی بكات



سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند کە کێشە لەبارەی ژمارەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان ھەیە و گوتیشی: "ھەرێمی کوردستان بە داھاتی نەوت دەتوانێت سەدا ٨٠ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات".

عەبادی لە کۆنگرەی ھەفتانەی لە بەغدا ئاماژەی بەوە کرد کە داھاتی ئەو نەوتەی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ مانگی رابردوو ھەناردەی کردووە نزیکەی ملیارێک و ٦٠٠ ھەزار دۆلارە و گوتیشی: "ھەرێمی کوردستان بە داھاتی نەوت دەتوانێت سەدا ٨٠ی مووچەی فەرمانبەران بدات. بەڵام ئەمە رووینەداوە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند ھەرێمی کوردستان بەڵێنی داوە داھاتی ساڵی ٢٠١٨ رادەستی حکوومەتی ناوەندی بکات.

حەیدەر عەبادی روونیشی کردەوە کە دەستیان بە چالاکی کردووە بۆ ئەوەی چەکەکان لە عێراق بەدەستی دەوڵەت سنوودار بکرێت و گوتیشی: "لەبارەی ئەو شوێنانەی بە نایاسایی چەکی لێیە، ھاووڵاتیان دەستیان بە پەیوەندیکردن کردووە".

954 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2018

بابەتی زیاتر