داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ ده‌كات و پشكی كورد به‌ 12% دیاریكراوه‌

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق یه‌كه‌م دانیشتنی وه‌رزی یاسادانانی دووه‌می ئه‌نجامده‌دات و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ته‌واو ده‌كات.

فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان كارنامه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ تێیدا جگه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌، په‌رله‌مان تاووتوێی چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌كی‌ دیكه‌ ده‌كات.

داوكارییه‌كانی‌ كورد له‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌كی‌ به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ كه‌ نۆ خاڵن كه‌ سه‌ره‌كیترینیان دانانی‌ پشكی‌ له‌سه‌دا 17ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمه‌ له‌ پرۆژه‌یاساكه‌دا.

په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان به‌هۆی‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كردنی‌ داواكارییه‌كانیانه‌وه‌ ده‌نگ به‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ ناده‌ن.


له‌ سه‌ره‌تای مانگی رابردوو حكومه‌تی عێراق پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 ی ڕاده‌ستی په‌رله‌مانی عێراق كرد و جگه‌ له‌ كورد و هێزه‌ سونه‌كانیش له‌ ماده‌كانی پڕۆژه‌ یاساكه‌ نیگه‌رانن.

پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌ 48 ماده‌ پێكهاتووه‌،  پشكی هه‌رێم به‌ له‌ سه‌دا 12 پۆینت 67 دیاریكراوه‌.

229 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2018

بابەتی زیاتر