Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی ئێران؛ ئه‌مریكا داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات



له‌ سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی ئێران ئه‌مریكا داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات نوێنه‌ری‌ ئێرانیش له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیدانه‌ی‌ ده‌كات.
نیكی هالی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، هالی جارێكی تر پشتیوانی ئه‌مریكای بۆ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران راگه‌یاند.
نیكی هالی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ هیچ لایه‌ن و كه‌سێكی بیانی له‌ پشت خۆپیشاندانه‌كانی ئێران نیین و ته‌نیا هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ن به‌هۆی ناڕه‌زایی هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و وتیشی: "ده‌ستخۆشی له‌ بوێری هاووڵاتیانی ئێران ده‌كه‌ین".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی ئاماژه‌ی به‌ قوربانیه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان كرد و رایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران پێشتریش خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌كانیان به‌ به‌كارهێنانی هێز سه‌ركوت كردووه‌ هه‌ربۆیه‌ داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیان له‌وباره‌وه‌ كردووه‌.

هاوكات له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا نوێنه‌ری‌ ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان لێدوانه‌كه‌ی‌ نیكی‌ هالی‌ ئیدانه‌ كرد و رایگه‌یاند هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ پشتیوانی‌ له‌ نائارامیه‌كانی‌ ناو وڵاته‌كه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ شكستی‌ سیاسی‌ ئه‌مریكاوه‌ هه‌یه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پشتیوانی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا له‌ خۆپیشانده‌رانی‌ ئێرانی‌ به‌ رشتنی‌ فرمێسكی‌ تیمسحای‌ وه‌سف كردووه‌.


417 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2018

بابەتی زیاتر