داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی 12و خشته‌ی پێدانی كاره‌با بۆ مانگی 1 راگه‌یه‌نرا

نرخی هه‌ر كاتژمێرێك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌م، 43 چل و سێ دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی  كانوونی دووه‌م دیاریكرا. 

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی نرخ بۆ مانگی (12) و دانانی به‌رنامه‌ی كاركردنی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی (1) نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و ئاسایشی ئابووری، كۆنترۆڵی كاره‌با، وه‌رشه‌ی ناوه‌ندی و سه‌ندیكای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، به‌پێی خشته‌ی به‌رنامه‌ی كارپێكردنی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی (1)، به‌یانیان له‌ كاتژمێر 7 بۆ 8:30 و عه‌سران له‌ 2:30 بۆ 1ی شه‌و بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت. 

سیروان محه‌مه‌د روونیكرده‌وه‌، كاره‌بای به‌یانیان له‌ رۆژانی هه‌ینی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ دوانیوه‌روان، واته‌ له‌ كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆوه‌ كار به‌ مۆلیده‌كان ده‌كرێت و كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی مۆلیده‌ی گونده‌كانی سنووری سلێمانی، رۆژانه‌ له‌ (7) به‌یانی بۆ (12)ی نیوه‌رۆ كار ده‌كه‌ن.

ده‌رباره‌ی نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ مانگی (12)، وته‌بێژی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی به‌  (43) چل و سێ دیناره‌ كه‌ كاتژمێری‌ كارپێكردنی مۆلیده‌كان له‌ گه‌ره‌كه‌كاندا جیاوازه‌، به‌گشتی له‌نێوان 230 – 260 كاتژمێره‌، واته‌ ئه‌گه‌ر مۆلیده‌یه‌ك 250 كاتژمێر كاری كردبێت ئه‌وا بڕی 10 هه‌زار و 750 دینار ده‌بێت بۆ ئه‌مپێرێك، بۆیه‌ نرخی ئه‌مپێڕێك له‌ گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاوازه‌. 

سه‌باره‌ت به‌ نرخی كاره‌بای سیتیه‌كان نرخی كیلۆواتێك به‌ 240 دینار دیاریكرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌كان وێستگه‌كانیان 11 كه‌یڤی بوو ئه‌وا 5 دینار و وێستگه‌كه‌ی 132كه‌یڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد ده‌كرێت.

4807 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2018

بابەتی زیاتر