Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌لیم جبووری: گرفت‌ و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌چن


په‌یام ـ 


سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای‌ كرد "گرفت‌و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌چن".

(سه‌لیم جبوری) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند: كێشه‌ و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆی به‌رفراوانه‌وه‌ به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن.

هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، جبوری وتیشی: له‌ چه‌ند ڕۆژی كه‌می داهاتوودا وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن‌و له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كرێت.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی‌ 2018یشه‌وه‌ وتی: تێبینی كوتله‌ كوردییه‌كان‌و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌سه‌ر نێوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاساكه‌ن‌و پێویستیان به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه‌، جبوری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕه‌تیكرده‌وه‌ هیچ نیه‌تێك هه‌بێت بۆ دواخستنیان، له‌هه‌مانكاتدا وتی: تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریی نه‌كراوه‌.

481 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2018

بابەتی زیاتر