Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ندامانی داواكاری گشتیی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ده‌كه‌ن


په‌یام ـ 

ئه‌ندامانی داواكاری گشتیی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیارێكی‌ سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی‌ به‌ نایاسایی‌ ناو ده‌به‌ن و داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ده‌كه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست په‌یام كه‌وتووه‌، ئه‌ندامانی‌ داواكاری‌ گشتیی‌ سلێمانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی هه‌رێم له‌ نووسراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌، لێدوانی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی بۆ میدیاكان و به‌شدارییان له‌ كاری ڕێكخراوه‌یی یان كۆڕ و سیمیناره‌كان، قه‌ده‌غه‌یه‌ و توندترین سزای له‌سه‌ره‌.

ئه‌ندامانی‌ داواكاری‌ گشتیی‌ سلێمانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و نووسراوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ داواكاری‌ گشتی‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی ته‌واوی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و شه‌فافیه‌ت و دیموكراسییه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ بڕیاری‌ توندترین سزا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌دا كه‌ خۆی‌ به‌ تاوان ئه‌ژمار ناكرێت، هیچ بنه‌مایه‌كی‌ یاسایی‌ نییه‌.

ئه‌وان داواشیان كردووه‌ بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ و ڕێگری‌ نه‌كرێت له‌ ئه‌ندامانی‌ داواكاری‌ گشتی‌ بۆ یاده‌كردنی‌ كار و چالاكییه‌كانیان. 

628 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2018

بابەتی زیاتر