Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌مریكا: گه‌لی ئێران له‌ كاتی گونجاودا پاڵپشتیی ئێمه‌ بۆ خۆیان ده‌بینن


په‌یام ـ 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: گه‌لی ئێران له‌ كاتی گونجاودا پاڵپشتیی ئێمه‌ بۆ خۆیان ده‌بینن.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌نوێترین قسه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ دۆخی نێوخۆیی كۆماری‌ ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: ڕێزم بۆ گه‌لی ئێران هه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت حكومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی خۆیان بگرنه‌ ده‌ست.

تره‌مپ له‌ تویتێكدا له‌ ماڵپه‌ڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هه‌روه‌ها نووسی: گه‌لی ئێرانی له‌ كاتی گونجاودا پشتیوانیی گه‌وره‌ی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا بۆ خۆیان ده‌بینن.

قسه‌كانی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ ئێرانه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ (محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری) فه‌رمانده‌ی‌ سوپای پاسدارانی ئێران شكستپێهێنانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاند و وتی: دوژمنانی ئێران سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان به‌ شكست كۆتایی پێدێت.

هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ گرانی‌و بێكاریی تارانی پایته‌خت‌و چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه‌‌و له‌ومیانه‌یه‌شدا 24 كه‌س كوژران‌و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستگیركراون.

609 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2018

بابەتی زیاتر