Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌جه‌كه‌ ناسنامه‌ی‌ دوو ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی‌ میتی‌ بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام ـ 

كه‌جه‌كه‌ ورده‌كاریی‌ ناسنامه‌ی‌ دوو ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی‌ میتی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی‌ میت له‌ كاتی‌ ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ستگیر كراون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: "ئه‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ پله‌به‌رزه‌ی میت له‌لایه‌ن شه‌خسی هاكان فیدانی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگریی‌ توركیاوه‌، نێردروان".

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كه‌جه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ بۆ به‌دیلگرتنی به‌ڕێوه‌به‌رانی میت، زانیاریی و به‌ڵگه‌ی زۆر گرنگ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست په‌كه‌كه‌ و زیان و گورزی قورسی به‌ جه‌سته‌ی میت گه‌یاندووه‌.
سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتیی‌ ده‌ستگیركردنیشیان كه‌جه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ پله‌به‌رزه‌ی میت ئه‌ركدار كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیك هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستپێبكه‌ن دژی به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌كه‌كه‌، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م هێزه‌كانیان هه‌ستیان به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ كرد.

كه‌جه‌كه‌ ده‌شلێت ده‌ستیان كردووه‌ به‌ چاودێریكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان بۆ چه‌ندین مانگ، دواتریش له‌و كاته‌ی ویستوویانه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان بخه‌نه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، له‌لایه‌ن یه‌كینه‌یه‌كی هه‌په‌گه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی ساكینه‌ جانسز، به‌دیلگیراون.

724 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2018

بابەتی زیاتر