Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌ولود چاوش ئۆغڵو: بارزانی وتی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌هێز ده‌بم، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ش دابنیشێت


په‌یام ـ 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داوای‌ دڵنیایی ده‌كات.

(مه‌ولود چاوش ئۆغڵو) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئاسایی بكاته‌وه‌، ئێمه‌ش پێویسته‌ له‌ هه‌ندێك شت دڵنیابینه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ڕوونكردنه‌وه‌ی دا له‌وه‌ی بۆچی توركیا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ دژی ڕیفراندۆمی كوردستان، بووه‌ و وتی: له‌ هه‌ولێر یه‌ك یه‌ك ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوو ده‌ده‌ن به‌ مه‌سعود بارزانییمان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ده‌ستبه‌ردار نه‌بوون، ئیدی نازانین ده‌بێت به‌قسه‌ی كێیان كردبێت، بارزانی وتی: له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌هێز ده‌بم، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ش دابنیشێت.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا زیاتر له‌باره‌ی‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ قسه‌ی‌ كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر توركیا نه‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ واتایه‌كی نییه‌، هه‌موو شتێكیان به‌نده‌ به‌ ئێمه‌وه‌، ده‌رگای كرانه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ به‌ ڕووی جیهاندا توركیایه‌، مۆڵه‌تی ئێمه‌یان نه‌بێت ناشتوانن بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.


2963 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2018

بابەتی زیاتر