Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌و دیارده‌ فه‌له‌كییانه‌ی له‌ساڵی 2018دا ڕووده‌ده‌ن


به‌ پێی داتا و ئه‌ژماره‌ وورده‌ فه‌له‌كیه‌كان وا پێشبینی ده‌كرێت له‌ساڵی 2018 دا پینج دیارده‌ی فه‌له‌كی ڕووبدات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا". دوو دیارده‌ی مانگ گیران سێ دیارده‌ی خۆرگیران:

- مانگ گیرانی ناته‌واو له‌ 2018/1/311 دا ده‌بێت، ئه‌م مانگ گیرانه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ووڵاتانی ئه‌مریكای باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ئوسترالیا و زه‌ریای هێمن ڕووده‌دات، له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی مانگ له‌ ئاسۆدا دیارده‌كه‌ به‌دی ده‌كرێت ، له‌ كاتژمێر 7:06 خوله‌كی شه‌و كۆتایی مانگ گیرانه‌كه‌ ده‌بێت.

- نیمچه‌ خۆرگیران 2018/2/155 ئه‌م خۆرگیرانه‌ به‌شێوه‌ی نیمچه‌یی یاخود كه‌رتی ڕووده‌دات له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ووڵاتانی چیلی و ئه‌رجه‌نتین و كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشور ده‌بیندرێت، ( له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌دی ناكرێت)" .

- نیمچه‌ خۆرگیران له‌ 2018/7/133 ئه‌م خۆرگیرانه‌ به‌شێوه‌ی نیمچه‌یی ڕووده‌دات له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ووڵاتانی باشوری ئوسترالیا و جه‌مسه‌ری باشور ده‌بیندرێت ( له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌دی ناكرێت) .
- مانگ گیرانی ته‌واو له‌ 2018/7/277 ئه‌م دیارده‌ی مانگ گیرانه‌ له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌فریقا و ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای ئاسیا و زه‌ریای هیندی و رۆژئاوای ئوسترالیا به‌دی ده‌كرێت، له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌دی ده‌كرێت ( كاتژمێر 8:19 شه‌و مانگ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ره‌تای نێو سێبه‌ری زه‌وی، كاتژمێر 11:17 شه‌و ئاستی ته‌واو گیران، 2:29 به‌یانی كۆتایی دیارده‌كه‌یه‌).

- نیمچه‌ خۆرگیران له‌ 2018/8/111 ئه‌م خۆرگیرانه‌ به‌شێوه‌ی نیمچه‌یی‌و له‌هه‌ندێك شوێن به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 68 ڕووده‌دات له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا و جه‌مسه‌ری باكور و ئه‌وروپا و باكور و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌دی ده‌كرێت، ( له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌دی ناكرێت ) .

هاوكات به‌پێی ئاماژه‌ فه‌له‌كیه‌كانیش له‌ساڵی 2019 دا 55 دیارده‌ی فه‌له‌كی ڕووده‌ده‌ن و ته‌نها یه‌ك دیارده‌ی فه‌له‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و به‌دی ده‌كرێت.



ئا / هه‌رێم عمر

909 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2018

بابەتی زیاتر