Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مرۆ وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مرۆ وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت.

دوای ئه‌وه‌ی‌ وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، گه‌یشتنه‌ شاری به‌غدا  له‌لایه‌ن ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێشوازییان لێ كرا بریاره‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ عێراق كۆبننه‌وه‌.

نێردراوی كه‌ناڵی په‌یام له‌ به‌غدا رایگه‌یاند وه‌فده‌كه‌ هه‌رێم پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ئارام شێخ محه‌مه‌د كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ ناوخۆیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر له‌ كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بنه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كان وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له‌كۆبوونه‌وه‌كانیدا باسی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ناوچه‌كانی كه‌ركوك و خورماتوو و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر ناردنی بودجه‌ و موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، و كۆتای هاتنی‌ كێشه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت.

وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم پێكهاتوون له‌، محه‌مه‌د حه‌كیم و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، خانم ره‌حیم و حه‌سه‌ن جیهاد له‌ هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و شۆڕش حاجی و ره‌ئوف عوسمان له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.


1341 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2018

بابەتی زیاتر