Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ھەڵەبجە.. رێژەی تاوان له‌ 2017 دا ھەڵکشانی به‌خۆوه‌ بینیوه‌


په‌یام ـ

لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، ئاماری رووداوەکانی ساڵی رابردووی ئاشکرا کرد و بە گوێرەی ئامارەکان کێشە و رووداوەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو ھەڵکشاون و لەنێویاندا چوار دۆسیەی کوشتن تۆمارکراون و حەوت کەسی تیادا بووەتە قوربانی کە دوویان ژنن.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، رائید بەرزان عوسمان لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماری وردەکاریی رووداو و تاوانەکانی ساڵی رابردووی سنووری پارێزگای ھەڵەبجەی خستە روو. 
لە سەرەتای کۆنفرانسەکەوە گوتی: "کۆی گشتی ئەو کێشانەی لەماوەی ساڵی رابردوودا تۆمار کراون بریتیە لە دووهەزارو ١٣٨ کێشەی جۆراوجۆر، کە بەراورد بەساڵی ٢٠١٦ کە هەزارو ٥٦٣ کێشەی جۆراوجۆر بووە، تاڕادەیەکی زۆر رووداو و تاوانەکان زیادیان کردووە، کۆی گشتی ئەو کەسانەش کە بە ھۆی ئەو کێشانەوە دەستگیر کراون بریتیە لە ٥٩٨ تۆمەتبار کە لەو ژمارەیە ١٤یان ژنن".

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە وردەکاریی زیاتری ئاشکراکرد و گوتی: " تاوانەکان لە سنووری ھەڵەبجە بەم شێوەیە بوون، دۆسیەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان ٧٩ کێشە و کوشتنی بە ئەنقەست حەوت کەس و دزیکردن ١٤٧ کێشە و رووداوی ھاتوچۆ کە مردنی تیادا بووە ١٠ کێشە و رووداوەکانی ھاتوچۆ کە برینداربوونی تێدابووە ٦٣ کێشە، لەگەڵ ٥٥ کێشەی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە بێ مۆڵەت، ھاوکات سکاڵا لەسەر رۆژنامەنووسان یەک حاڵەت و ھێرشکردن بۆ سەر رۆژنامەنووس یەک حاڵەت تۆمارکراوە، لەگەڵ خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیی ٢٣ کێشە و لێدانی بە ئەنقەست ١٦٨ کێشە و یەک حاڵەتی رفاندنیش تۆمار کراوە".

بەرزان عوسمان وردەکاریی زیاتری ئاشکرا کرد و گوتی: "دۆسیەکانی ھەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت ٣٦ کێشە و ھاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا ١٨ دۆسیە و سواڵکردن دوو حاڵەت دراوەتە دادگا و فێڵکردن ٨١ حاڵەت و ھێرشکردنە سەر فەرمانبەر ٤١ حاڵەت تۆمار کراوە، ھەروەک ھەوڵی کوشتن ١٣ حاڵەت و ھەڕەشەکردن ٥٧ حاڵەت تۆمار کراوە، بەڵام ھیچ تاوانێکی لەشفرۆشی لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە تۆمار نەکراوە".

سەبارەت بە دۆسیەکانی کوشتنی بە ئەنقەستیش گوتی: "چوار دۆسیەی کوشتنی بە ئەنقەست تۆمار کراوە کە تیایدا حەوت ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بەداخەوە دوان لە قوربانیەکان ژنن کە بەراورد بە ساڵی رابردوو تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست زیادی کردووە و ساڵی پار چوار ھاووڵاتی کوژراون، بەڵام ئەمساڵ بۆ حەوت کەس بەرز بووەتەوە".


581 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2018

بابەتی زیاتر