Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌رێم له‌گه‌ڵ مالیكی كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام ـ 

نێردراوی په‌یام له‌ به‌غدا ئه‌وه‌ی گواسته‌وه‌ كه‌ دوای كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی دیموكراسی كۆمه‌ڵێك دیدار و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و لایه‌نه‌كانی به‌غدا ئه‌نجامداوه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و وه‌فده‌ له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم له‌ كۆبونه‌وه‌دان. 

نێردراوی په‌یام ئه‌وه‌یشی گواسته‌وه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و وه‌فده‌ سه‌ردانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان و دكتۆر فواد مه‌عسوم سه‌رۆككۆماری عێراقیان كردووه‌ و له‌ ئێستادا ئه‌و وه‌فده‌ له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم له‌ كۆبونه‌وه‌دان. 
سه‌باره‌ت به‌ پلانه‌كانی به‌یانی ئه‌و نێردراوه‌ی په‌یام ڕایگه‌یاند كه‌ وا بڕیاره‌ سبه‌ینێ وه‌فده‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوری مالیكی كۆببنه‌وه‌. 

دوێنێ شه‌و وه‌فدێكی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی دیموكراسی به‌ره‌و به‌غدا به‌ریكه‌وتن و ئه‌مڕۆ له‌ میانه‌ی چه‌ند كۆبونه‌وه‌و چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ریان به‌ مووچه‌ خۆران و هاوڵاتیانی هه‌رێم ڕاگه‌یاند.  

795 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2018

بابەتی زیاتر