Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا كۆبویه‌وه‌



په‌یام ـ 

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق كۆبونه‌وه‌ و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه‌ ئه‌و ئارامییه‌ی دوای گرژییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بووه‌، زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت تاكو زه‌مینه‌ بۆ گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق، بڕه‌خسێنرێ.

هاوكات له‌ دیداره‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری ئاماده‌ بوون باس له‌ دوا هه‌نگاوه‌كان و پێكهێنانی لیژنه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ و سه‌ردانیان بۆ به‌غدا و پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا كرا.

ئه‌مه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراقدا كرایه‌وه‌. 

538 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2018

بابەتی زیاتر