Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌



په‌یام ـ 

له‌سه‌ر داوای‌ ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ناكاوی ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێشتر ئه‌مریكا داواكاریی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی كردبوو، به‌ڵام ڕووسیا ‌و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی‌ پێیانوابوو پێویست نییه‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ندا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌، كازاخستان كه‌ ئێستا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش ده‌كات ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ نیشاندا ‌و كاتی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیاریی كرد.

پێشتریش باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ مافه‌كانی مرۆڤی ژنێفی له‌باره‌ی‌ دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئێران كردبوو.

له‌ 28ی مانگی ڕابردووه‌وه‌ شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی‌ و خۆپیشاندان دژ به‌ خراپی دۆخی ئابووری‌ و گه‌نده‌ڵی سه‌رتاسه‌ری ئێرانی گرتووه‌ته‌وه‌‌و تیایدا زیاتر له‌ 20 كه‌س كوژران‌ و سه‌دانی دیكه‌ش ده‌ستگیر كراون.

415 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2018

بابەتی زیاتر