Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نوری مالیكی: سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانمان به‌لاوه‌ گرنگه‌


په‌یام ـ 

له‌ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەکەی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی دیموكراسی نوری مالیكی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند" : پێویستە لەنێوان ئێمە و هەرێمدا هاوپەیمانی هەبێت و نابێت گه‌لی كورد باجی هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی سیاسی بدات."

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا مالیكی ڕاشیگەیاند، سەقامگیریی هەرێممان بەلاوە گرنگە و نامانەوێت کێشەکانى هەولێر و بەغداد قوڵتر ببنەوە و پێویسته‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ په‌ڕله‌مانی عێراقه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن و نامانه‌وێت گه‌لی كورد سزا بده‌ین، چونكه‌ گه‌لی كورد خه‌تایه‌كی نییه‌و ئه‌م بارودۆخه‌ به‌رهه‌می بڕیاری هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌."

نوری مالیكی ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا ئەنجامبدرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یاداشتێك ئاراسته‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن. 


1057 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2018

بابەتی زیاتر