Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مالیكی: به‌م نزیكانه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كرێنه‌وه‌



په‌یام ـ به‌غدا

نێردراوی په‌یام له‌ به‌غدا گواستییه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی دیموكراسی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی و سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ریم مالیكی پێی ڕاگه‌یاندون كه‌ وابڕیاره‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا فڕۆكه‌خانه‌كان به‌ڕووی گه‌شتیاراندا بكرێنه‌وه‌ و گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاسایی ببنه‌وه‌.

نێردراوی په‌یام ئه‌وه‌یشی گواسته‌وه‌ كه‌ وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم به‌ هاوڕێیه‌تی ئارام شێخ محه‌ممه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تییه‌كانی شارۆچكه‌ی‌ خورماتوو كۆبووه‌ته‌وه‌‌و ڕایانگه‌یاند: قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆخی خورماتوو و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی دیكه‌ و ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر موڵك و ماڵی هاووڵاتیانی كورد له‌پێشینه‌ی‌ كاری‌ كۆبوونه‌وه‌كانمان بووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش، بڕیاره‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، هه‌مان وه‌فد له‌گه‌ڵ هادی عامری كه‌سی یه‌كه‌می ڕێكخراوی به‌در‌و دواتریش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هێزه‌ سووننییه‌كان كۆببنه‌وه‌.


585 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2018

بابەتی زیاتر