Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات



په‌یام ـ 

له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵیى خۆى نیشان ده‌دات كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌ چه‌ندین بۆنه‌ى ئاشكرا‌دا، كرانه‌وه‌ى خۆیان بۆ دانوستان ده‌ربڕیوه‌. 

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیش له‌وه‌  ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه‌، له‌ ڕێگه‌ى دانوستانێكى سیاسییه‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌ڵێت: هه‌ردوولا هانده‌ده‌م هه‌نگاوى پێویست بۆ ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بنێن. 

هه‌ر له‌ نامه‌كه‌یدا سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، له‌پێناو به‌ره‌وپێشچوونى ئاشتبوونه‌وه‌ى نیشتمانى و به‌هێزكردنى زیاترى ئارامى له ناوچه‌كه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى كه‌ هێشتا ڕێكخراوى داعش له‌ ناوچه‌كه‌ ماویه‌تی پێویسته‌ ئه‌و ئارامییه‌ى هاتۆته‌ ئاراوه‌، بپارێزێت.

734 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2018

بابەتی زیاتر