Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ساڵی‌ ڕابردوو له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان دووه‌مین گه‌رمترین ساڵ بووه‌ له‌دوای‌ ساڵی‌ 2016


په‌یام ـ 

ئاژانسی‌ كۆبرنیكۆس بۆ چاودێری‌ گۆڕانكاریه‌كانی‌ كه‌ش و هه‌وا ئاشكرایكردووه‌ ساڵی‌ ڕابردوو دووه‌مین گه‌رمترین ساڵ بووه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان له‌دوای‌ ساڵی‌ 2016 وه‌، ئاژانسه‌كه‌ یه‌كه‌مین ئاژانسی‌ فه‌رمی‌ كه‌ش و هه‌وایه‌ له‌ ئه‌وروپا كه‌ باسی‌ گۆڕانكاریه‌كانی‌ كه‌ش و هه‌وای‌ ساڵی‌ ڕابردووی‌ كردووه‌و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌گڕگرتنی‌ دارستانه‌كان و توانه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌ به‌سته‌ڵه‌كی‌ قوتبی‌ باكور، نیشانه‌كانی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ زه‌وی‌ بوون له‌و ساڵه‌دا.

ئاژانسه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ساڵی‌ ڕابردوو تێكڕای‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ زه‌وی‌ گه‌یشتۆته‌ 14 پۆینت 7 پله‌ی‌ سه‌دی‌ و به‌راورد به‌ساڵانی‌ پێش قۆناغی‌ پیشه‌سازی‌، 1 پۆینت 2 پله‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ ئاژانسی‌ كۆبرنیكۆس پێشبینیه‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ كه‌ش و هه‌وای‌ جیهانی‌ سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ پشتڕاستكردۆته‌وه‌، كه‌ له‌تشرینی‌ دووه‌می‌ ڕابردوودا پێشبینی‌ كردبوو ساڵی‌ 2017 دووه‌م یان سێیه‌مین گه‌رمترین ساڵ بێت له‌دوای‌ ساڵی‌ 2016وه‌.

592 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2018

بابەتی زیاتر