Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ساڵی‌ ڕابردوو تێكڕای‌ داهاتی‌ عێراق له‌ فرۆشتنی‌ نه‌وت 60 ملیار دۆلار بووه‌


په‌یام ـ 

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق ئاشكرایكرد تێكڕای‌ فرۆشی‌ نه‌وت له‌ساڵی‌ 2017دا گه‌یشتۆته‌ ملیارێك و 207ملیۆن و 55 هه‌زار به‌رمیل و كۆی‌ گشتی‌ داهاته‌كه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 60ملیار دۆلار بووه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌44 كۆمپانیای‌ جیهانی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ عێراقیان كڕیوه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆی‌ به‌بازاڕكردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ڕاپۆرتێكدا كه‌ له‌پێگه‌ی‌ ئه‌لكترۆنی‌ خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ساڵی‌ ڕابردوو هه‌نارده‌ی‌ ڕۆژانه‌ی‌ نه‌وتی‌ عێراق گه‌یشتۆته‌ 3 ملیۆن و 246 هه‌زار به‌رمیل، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرووه‌ عێراق مانگانه‌ 100 ملیۆن و 629 هه‌زار به‌رمیلی‌ هه‌نارده‌ كردووه‌.

ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ سۆمۆ ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ڕوو كه‌ ساڵی‌ ڕابردوو تێكڕای‌ داهاتی‌ عێراق له‌ فرۆشی‌ نه‌وت و پێكهاته‌كانی‌، گه‌یشتۆته‌ 59 ملیارو 552 ملیۆن دۆلارو تێكڕای‌ داهاته‌كه‌ مانگانه‌ نزیكه‌ی‌ پێنج ملیار دۆلار بووه‌و تێكڕای‌ نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وت 49 دۆلارو 214 سه‌نت بووه‌، ڕاپۆرته‌كه‌ ڕوونیكردۆته‌وه‌ كه‌زۆرترین بڕی‌ نه‌وت له‌ڕێگه‌ی‌ به‌نده‌ری‌ به‌سره‌وه‌ هه‌نارده‌ كراوه‌و دوای‌ ئه‌ویش هێڵه‌كانی‌ گواستنه‌وی‌ نه‌وتی‌ باكور زۆرترین هه‌نارده‌یان لێوه‌ كراوه‌.

493 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2018

بابەتی زیاتر