Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاشتی هه‌ورامی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیيه‌كانیش داهاتی نه‌وتی 2017 ئاشكرا ناكات



په‌یام ـ 


وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی هه‌رێم له‌ ئاستی هه‌نارده‌كردنی رۆژانه‌ی نه‌وتی له‌ ساڵی 2017 دا بڵاوكرده‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی ئاشكرا بكات.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی هه‌رێم له‌تویتێكدا ئامارێكی بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی ئاماره‌كه‌ تێكڕای ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ساڵی رابردوودا رۆژانه‌ 445 هه‌زار و 301 به‌رمیل بووه‌.

هاوكات وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌ ئاستی هه‌نارده‌كردنی رۆژانه‌ی چوار مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو  كردووه‌،  كه‌ له‌ مانگی سێپتێمبه‌ردا رۆژانه‌ 514 هه‌زار و 54 به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه‌، و له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ردا رۆژانه‌ 384 هه‌زار و 659 به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه‌، له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ریشدا رۆژانه‌ 252 هه‌زار و 301 به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه‌، له‌ كۆتا مانگی ساڵی رابردووشدا رۆژانه‌ 263 هه‌زار و 542 به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه‌.

به‌ڵام وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ نرخی فرۆشتنی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی له‌ساڵی  2017دا نه‌كردووه‌.

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاماره‌ له‌كاتێكدایه‌، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه‌و، له‌وێوه‌ كاروباری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان و كاره‌با به‌ڕێوه‌ده‌بات.


1055 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2018

بابەتی زیاتر