Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: خۆشحاڵین به‌ سه‌ردانی سێ لایه‌نه‌كه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی‌ خۆشحاله‌ به‌ سه‌ردانی سێ لایه‌نه‌كه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غداد و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقدا. 

هێزه‌ر ناورت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كونگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا راِیگه‌یاند" له‌ تویته‌ر وێنه‌یه‌كی سێ لایه‌نه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدادی بینیوه‌، كه‌ پێكه‌وه‌ دانیشتبوون و گفتوگۆیان ده‌كرد، وه‌ زۆر خۆشحاڵه‌ به‌ سه‌ردانی ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غداد و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ل به‌رپرسانی عێراقدا"

وتیشی" كۆبوونه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدا له‌م بارودۆخه‌دا، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت بۆ ده‌ستكردنه‌وه‌ به‌ گفتوگۆ و دانوستان ، عێراقیه‌كان پێویستیان به‌ ئه‌مریكا نییه‌ هاوكارییان بكات ، چونكه‌ خۆیان ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن و، ئه‌وه‌ش به‌دلنیاییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنه‌، ئه‌مریكاش خۆشحاله‌ كه‌ هه‌ردوولا به‌ره‌و گفتوگۆ ده‌ڕۆن "

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا، هێزه‌ر ناورت دوپاتیكرده‌وه‌" ئه‌وان وه‌ك ئه‌مریكا به‌رده‌وام هانی به‌غداد و هه‌رێم ده‌ده‌ن، كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیا دیالۆگ بكه‌ن  تاوه‌كو ده‌گه‌نه‌ ڕێككه‌وتنێك، كه‌ سودی بۆ هه‌دوولا هه‌بێت" 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌،  شاندێكی هاوبه‌شی كۆمه‌ل و گۆڕان هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌ سه‌ردانێك له‌ به‌غدان، وه‌ك ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ش  ده‌ڵێن، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غداد ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌، هاوكات مه‌به‌ستیانه‌ له‌ دانوستانه‌كانیاندا له‌گه‌ل حه‌یده‌ر عه‌بادی و به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراق، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ و كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دوزخورماتوو بكه‌ن.

1423 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2018

بابەتی زیاتر