Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسانی‌ باڵای عێراق پشتیوانیی له‌داواكارییه‌كانی وه‌فده‌كه‌ی‌ كوردستان ده‌كه‌ن


په‌یام ـ

دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ له‌به‌غدا وه‌فدی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵ و گۆڕان ‌و هاوپه‌یمانی دیموكراسی ‌و دادپه‌روه‌ری" به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن: به‌رپرسانی‌ باڵای عێراق پشتیوانییان له‌داواكارییه‌كانیان له‌باره‌ی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كردووه‌ته‌وه‌.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ وه‌فده‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق‌ و هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆبۆته‌وه‌و له‌سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌خت له‌پێویستی‌ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ‌و شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران و مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌و كۆتاییهێنان به‌ هه‌لومه‌رجی ناله‌باری‌ كه‌ركوك‌ و دووزخورماتوو كراوه‌ته‌وه‌.

هاوكات ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌ بۆ ده‌ستاوده‌سكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌عێراق و هه‌رێم ته‌وه‌رێكی تری‌ گفتووگۆكان بووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ جه‌خت له‌ پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی‌ كوردستان و مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی كراوه‌ته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی‌ باڵای عێراق ‌و سه‌ركرده‌ی هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان پشتیوانیان له‌داواكاریه‌كانی وه‌فده‌كه‌ی‌ كوردستان كرده‌وه‌، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی‌ له‌به‌ڵێنی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی‌ هه‌رێم كرده‌وه‌و دووپاتیكرده‌وه‌ دوای وردبینی لیستی مووچه‌خۆران له‌زووترین كاتدا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێن.

هاوكات سه‌رۆككۆمارو جێگره‌كه‌ی‌ و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان، به‌ڵێنی هاوكاری ‌و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێن ‌و نه‌خشه‌ ڕێگایانه‌یان دا.



748 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2018

بابەتی زیاتر