داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودیه‌.. ده‌ستگیركردنی شازاده‌كان به‌رده‌وامه‌


په‌یام ـ

دوای  ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م كۆشكی شاهانه‌ له‌ ریازی پایته‌خت، 11 شازاده‌ی دیكه‌ی سعوودییه‌ ده‌ستگیركران.

ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی( سه‌بق)ی سعوودی بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی راگرتنی بڕیارنامه‌یه‌كی شاهانه‌ كه‌ لێخۆشبوون له‌ سزای له‌ سێداره‌دان بۆ خزمه‌كانیان و خه‌رجكردنی پاره‌ی ئاو و كاره‌بای شازاده‌كان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه‌، 11 شازاده‌ له‌ به‌رده‌م كۆشكی شاهانه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌و، دواتر ئه‌و شازادانه‌ ده‌ستگیركران.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، ئه‌گه‌رچی  پێشتر ئه‌و شازادنه‌ دوایان لێكراوه‌ كۆتای به‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ بێنن، به‌لاَم شازاده‌كان بڵاوه‌یان له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌ نه‌كردووه‌و، بۆیه‌ به‌پێی بڕیارێكی شاهانه‌، پاسه‌وانانی شاهانه‌ هه‌ر 11 شازاده‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه‌و، پاشان راپێچی گرتووخانه‌ی حائیر كراون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: 4ی تشرینی دووه‌می ئه‌ساڵی ڕابردوو، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای سعوودیه‌، به‌ ده‌ركردنی بڕیارنامه‌یه‌كی شاهانه‌ لیژنه‌ی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی پێكهێنا و ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ده‌ستگرتن به‌ سه‌ر سه‌روه‌ت و سامان و گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكارێكی پێویست به‌ لیژنه‌كه‌ درا، هه‌ر دوای پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ شازاده‌، وه‌زیر و خاوه‌نكاران ده‌ستگیركران.


352 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2018

بابەتی زیاتر