Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆڕی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ: له‌2017دا چوار هه‌زار كه‌س كوژراون


په‌یام ـ

تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، له‌ساڵی رابردوودا زیاترله‌ چوار هه‌زار كه‌س له‌ سووریا كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ نیوه‌یان ژن و منداڵن.

له‌ ڕاپۆرتێكدا، تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماری قوربانیه‌كانی ساڵی 2017ی له‌سوریا بلاَوكرده‌وه‌و، ده‌ڵێت: له‌ ئه‌نجامی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئه‌و ولاَته‌دا زیاترله‌ چوار هه‌زار كه‌س كوژراون.
له‌به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌ له‌ ساڵی رابردوودا له‌ سووریا له‌ ئه‌نجامی 374 كۆمه‌ڵكوژی كه‌ 129 یان له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، چوار هه‌زار و شه‌ش كه‌س كوژراون كه‌ 431یان منداڵ و 752یان ژن بوون".

له‌به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، به‌و پێیه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د ساڵی رابردوو، 129 كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامداوه‌، به‌وه‌یش ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه‌، پاش ئه‌و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش 113، رووسیا 83، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش 19، په‌یه‌ده‌ چوار و گرووپه‌كانی چه‌كدارانی نه‌ناسراو 26 كۆمه‌ڵكوژیان ئه‌نجامداوه‌".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌ 2017دا ئه‌نجامیداوه‌، هه‌زار و 174 كه‌س كوژراون كه‌ 420یان منداڵ و 220یان ژن بوون.


444 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2018

بابەتی زیاتر