داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر دۆخی خورماتوو پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كات


په‌یام ـ

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان داوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ تاوانه‌كانی قه‌زای خورماتوو و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات و داوا ده‌كات تاوانه‌كانی‌ خورماتوو ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ تاوانی‌ دژه‌ مرۆڤایه‌تی‌ بناسێنرێت.

 له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ی فراكسۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ تاوانه‌كانی‌ خورماتوو ناوچه‌ دابراوه‌كانی‌ دیكه‌، كه‌ واژۆی 14 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی‌ په‌یام كراوه‌ تێیدا هاتووه‌ ئێمه‌ ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ له‌ خواره‌وه‌ واژۆمان كردوه‌ پێشنیاری پرۆژه‌ یاسایی بریاری به‌ تاوانی‌ دژی مرۆڤایه‌تی‌ ناساندنی‌ كاره‌ساتی‌ قه‌زای خورماتوو و باقی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی هه‌رێم پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و بریاری گونجاوی بۆ بدرێت.


325 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2018

بابەتی زیاتر