Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسانی هه‌رێم به‌ كه‌موكوڕیی‌و بێ ده‌ره‌تانییه‌كانی خه‌ڵك پێده‌كه‌نن


په‌یام ـ

به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌موكوڕیی‌و بێ ده‌ره‌تانییه‌كانی خه‌ڵك پێده‌كه‌نن، دوو مانگ جارێك‌و نیو مووچه‌ ده‌ده‌ن، هه‌ر پێده‌كه‌نن، هاووڵاتیان سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن‌و له‌ ده‌ریا ‌و ئاوه‌كانی جیهان ده‌خنكێنن، ئه‌مان له‌ ڕیتمی خۆیان ناگۆڕن‌و هه‌ر پێده‌كه‌نن، دواجار له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیاندا كاره‌با ده‌بڕێ هه‌ر پێده‌كه‌نن، وه‌ك بڵێی ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كاره‌با ببڕێ..!
پارێزگای سلێمانیش كه‌ زیاترله‌ نیوه‌ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مده‌هێنێت ئێستا به‌ده‌ستنه‌بوونی كاره‌باوه‌ ده‌ناڵێنێت و پڕۆژه‌ی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری له‌سه‌ر جێبه‌جێده‌كرێت، له‌و رێژه‌ زۆره‌ی كاره‌باش كه‌ به‌رهه‌می دێنێت ته‌نیا چاره‌كێكی پێده‌درێته‌وه‌.


2577 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2018

بابەتی زیاتر