Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چین.. كه‌شتییه‌كی نه‌وتی ئێرانی گڕیگرت و سه‌رنشینه‌كانی بێسه‌روشوێنن


په‌یام ـ

كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی خۆی به‌ كه‌شتییه‌كی چینیدا كێشا‌و ته‌واوی تیمی كه‌شتییه‌ ئێرانییه‌كه‌ بێسه‌روشوێنن.

وه‌زاره‌ت گواستنه‌وه‌ی چین ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌ كه‌شتی بارهه‌ڵگری (سی. ئێف. كریستاڵ)ی چینی، كه‌شتییه‌كی نه‌وتی ئێران به‌ ناوی (سانچی) له‌ ئاوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی چین گڕی گرت.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ تیمی كه‌شتییه‌ نه‌وته‌كه‌ی ئێران كه‌ 32 كه‌سی ئێرانی‌و به‌نگلادیشی بوون، سه‌رجه‌میان بێسه‌روشوێنن.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی چین ئاشكراشی كردووه‌: كه‌شتییه‌كه‌ی ئێران به‌نیاز بووه‌ 136 هه‌زار ته‌ن نه‌وت، واته‌ نزیك به‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ كۆریای‌ باشوور بگوازێته‌وه‌ كه‌ به‌هاكه‌ی‌ به‌ 60 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.

لای‌ خۆیانه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین  چه‌ند كه‌شتییه‌كی فریاگوزاری‌و پاككردنه‌وه‌یان ڕه‌وانه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌‌و كۆریای‌ باشووریش بۆ گه‌ڕان به‌دوای‌ بێسه‌روشوێنه‌كاندا به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌شتیی‌و هێلیكۆپته‌ریان ڕه‌وانه‌ كردووه‌.


520 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2018

بابەتی زیاتر