داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ماوه‌ی‌ ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستینی درێژكرایه‌وه‌


دادگایه‌كی قه‌واره‌ی‌ جوله‌كه‌ ماوه‌ی‌ ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستینی درێژكرده‌وه‌.

دادگای‌ ناوه‌ندیی حه‌یفا ماوه‌ی‌ ده‌ستگیركردنی (ڕائید سه‌ڵاح) سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستینی نێو هێڵی سه‌وزی تا ئه‌وكاته‌ درێژكرده‌وه‌ كه‌ ڕێوشوێنه‌ دادوه‌رییه‌كانی ته‌واو ده‌بن.

پێشتر تیمی پارێزه‌رانی ڕائید سه‌ڵاح پیاچوونه‌وه‌ی بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی ناوبراویان ئاڕاسته‌ی‌ دادگای‌ ناوه‌ندیی كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دادگاكه‌ پیاچوونه‌وه‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌.

ڕائید سه‌ڵاح له‌ ئابی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن پۆلیسی قه‌واره‌ی‌ جوله‌كه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ ئوم فه‌حم له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیر كرا‌و تائێستاش ئازاد نه‌كراوه‌.

ڕائید سه‌ڵاح له‌سه‌ر بڕیاری‌ ڕاوێژكاری‌ یاسایی حكومه‌ت‌و به‌ تۆمه‌تی "هاندانی توندوتیژیی"‌و "ئه‌ندامێتی له‌ ڕێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌دا" ده‌ستگیركراوه‌.

ئه‌مه‌و له‌ ساڵی 2015ـدا قه‌واره‌ی‌ جوله‌كه‌ كار و چالاكی بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی فه‌ڵه‌ستینی قه‌ده‌غه‌ كرد.

246 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2018

بابەتی زیاتر