Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا؛ هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌


به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكاوه‌، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت .
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌" ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی برێنت 12 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه‌و هه‌ر به‌رمیلێك له‌و نه‌وته‌ به‌ 67 دۆلار و 74 سه‌نت له‌بازاڕه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی نه‌وتی سووكی تێكساسی ئه‌مریكاش له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دا 17 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه‌، هه‌ر به‌رمیلێك به‌ 61 دۆلار و 61 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.
هه‌فته‌ی رابردوو نرخی نه‌وت سنووری 68 دۆلاری تێپه‌ڕاند كه‌ به‌رزترین ئاستییه‌تی له‌دوای مانگی پێنجی ساڵی 2015، به‌ڵام رۆژانی دواتر كه‌مێك دابه‌زی.
به‌رده‌وامی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ئۆپێك و ڕووسیاوه‌ بۆبازاره‌كانی جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌كۆ نه‌وتیه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها خواستی زۆری چین بۆ نه‌وت، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتن له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا.

394 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2018

بابەتی زیاتر