Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌هێز وڵاتی ئوسترالیا ده‌گرێته‌وه‌


شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌هێز وڵاتی ئوسترالیا ده‌گرێته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رما بۆ نزیكه‌ی 48 پله‌ی سیریزی به‌رزده‌بێته‌وه‌،.
به‌پێی میدیاكانی ئوسترالیا، رۆژی رابردوو شاری سیدنی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای تێدا تۆماركراوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ ساڵی 1939 وه‌ ئه‌و پله‌یه‌ تۆمارنه‌كراوه‌.
ده‌زگای كه‌شناسی ئوسترالیا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌" رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ كه‌ناراوه‌كانی سیدنی پایته‌خت گه‌یشتووه‌ته‌ 47 و پۆینت 3 پله‌، راشیگه‌یاندووه‌ له‌ 79 ساڵی رابردوو پله‌كانی گه‌رما به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ به‌رز نه‌بوونه‌ته‌وه‌.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا، بۆ رێگریكردن له‌ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ دارستانه‌كانی وڵاته‌كه‌، كردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ ئاگرێكیان له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌كان قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.
ساڵانه‌و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، به‌شێكی زۆری دارستانه‌كانی ئوسترالیا رووبه‌ڕووی سوتان ده‌بنه‌وه‌.

519 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2018

بابەتی زیاتر