Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌تی نه‌وتی مولزه‌م كرد به‌ راگرتنی كاره‌كانی كۆمپانیای كاری پارتی له‌ كه‌ركوك

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بڕیاریدا به‌ ئیلزامكردنی وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ راگرتنی كاره‌كانی كۆمپانیای كار له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك.
په‌رله‌مانی‌ عێراق كۆبونه‌وه‌ی‌ ئاسایی خۆی‌ گرێدا و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا راگرتنی كاره‌كانی كۆمپانیای كاری‌ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌ركرد 
زانا رۆستایی ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند:  له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر پرۆژه‌ بڕیارێكی پێشكه‌شكراوی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی وزه‌ و دارایی و یاساییه‌وه‌ دا كه‌ بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئیلزام ده‌كات به‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمپانیای كاری  نزیك له‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك رابگرێت و ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكور ده‌سپێردرێت و هه‌نارده‌ی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوكیش له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه‌ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وتیشی‌ ، هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌نێوان لیژنه‌كانی وزه‌ و نه‌زاهه‌ و دارایی پێكده‌هێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له‌و كێڵگانه‌وه‌، له‌ ساڵی‌ 2014 تا كۆتایی 2017 كه‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرد . 
له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كانی‌  خورماتوو پێكبهێندرێت . دواتر ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌ دیاری‌ ده‌كرێن ..

2050 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2018

بابەتی زیاتر