داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر پێشوازیی‌ له‌ كونسوڵی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێم كرد


په‌یام ـ

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ شاری‌ هه‌ولێر پێشوازی‌ كرد له‌ هێلێنا مێركس كونسولی گشتی‌ ئه‌ڵمانیا به‌ وه‌كاله‌ت.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ دواگۆرانكارییه‌كانی‌ هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ كراو چونی‌ وه‌فدی‌ هاوبه‌شی‌ كۆمه‌ڵ و گۆران و هاوپه‌یمانی‌ بۆ به‌غدا، ئه‌نجامدانی‌ دیدارو كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ بالاَی‌ حكومه‌تی‌ عێراق و چه‌ندین به‌رپرسی‌ تری‌ سیاسی‌ و خاوه‌ن بریار ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ دیداره‌كه‌ی‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ و كونسولی گشتی‌ ئه‌ڵمانیا به‌ وه‌كاله‌ت بوو.

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌ وه‌فدی‌ میوان راگه‌یاند، كه‌ سه‌ردانی‌ وه‌فده‌كه‌ بۆ به‌غدا ئه‌و مه‌سه‌له‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ قسه‌یان لێكراوه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ ژیانی‌ هاولاَتیانه‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ چه‌ند پرس گه‌لێك كه‌ هاولاَتیان و موچه‌ خۆران چاوه‌روانی‌ چاره‌سه‌ركردنیانن، له‌وانه‌ش موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی‌ كوردستان و گه‌رانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی‌ كیشه‌ی‌ كه‌ركوك و دووز و شوێنه‌كانی‌ تر كه‌ به‌پێی‌ ده‌ستوور جێناكۆكن ، وه‌ك له‌ ده‌ستوری‌ عێراقدا هاتووه‌.

به‌شێكی‌ تری‌ ئه‌و داكۆكیانه‌ی‌ وه‌فده‌كه‌ كردوویانه‌ داوای‌ سه‌رفكردنی‌ بودجه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ رۆڵێكی‌ به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌ شه‌ری‌ دژ به‌ داعش و له‌ناوبردنی‌ ئه‌و گروپه‌.
سه‌رجه‌م كاره‌كانی‌ ئه‌م وه‌فده‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێگه‌ حۆش بكرێ‌ له‌ داهاتوودا وه‌فدی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و به‌غدا به‌یه‌كه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌.
له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا كونسوڵی‌ گشتی‌ ئه‌ڵمانیا به‌ وه‌كاله‌ت ده‌ستخۆشی‌ له‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و هه‌ڵویسته‌كانی‌ كۆمه‌ڵ كرد كه‌ توانیویه‌تی‌ به‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ خۆ هه‌ستێ و رۆڵی‌ به‌رچاو ببینن له‌ گۆره‌پانی‌ سیاسی‌ دا. 


1046 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2018

بابەتی زیاتر