Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خه‌زعه‌لی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و گروپه‌ چه‌كداره‌كه‌ی ده‌خاته‌ ژێر ركێفی عه‌بادییه‌وه‌



ئه‌مینداری گشتی گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بۆ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق پێكده‌هێنێت،  راشیده‌گه‌یه‌نێت" باڵی چه‌كداریی گروپه‌كه‌ی ده‌خاته‌ ژێر كۆنترۆڵی حه‌یده‌رعه‌بادی  فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق.

گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌"  قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌یان بڕیاریداوه‌، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقدا، ده‌ست له‌ باڵی چه‌كداری گروپه‌كه‌ی هه‌ڵگرێت و، بیخاته‌ ژێر فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌.

ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌مینداری گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق دوای ئه‌وه‌ دێت" حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ ماوه‌ی رابردوودا بریاریدا، نابێت هیچ لایه‌نێكی سیاسی خاوه‌ن باڵی چه‌كداری به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات.

783 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2018

بابەتی زیاتر