Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق: یه‌ك ملیۆن خێزانی هه‌ژار داوای هاوكارییان له‌حكومه‌ت كردووه‌


وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت یه‌ك ملیۆن خێزانی هه‌ژار، له‌ رێگه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ داوای یارمه‌تی_یان له‌ حكوومه‌تی‌ عێراق كردووه‌.
محه‌مه‌د شیاع سودانی وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، رایگه‌یاند، رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ ولاَت له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌ و به‌م دوایانه‌ یه‌ك ملیۆن خێزانی هه‌ژار داواكارییان به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی‌ یارمه‌تی حكوومی، پێشكه‌ش كردووه‌.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، محه‌مه‌د شیاع سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ حكوومه‌ت، یارمه‌تی چوار ملیۆن هه‌ژار ده‌دات، هه‌روه‌ها خۆشگوزه‌رانیان بۆ دابین ده‌كات.
وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راشیگه‌یاندووه‌، چاره‌سه‌ركردنی هه‌ژاری پێویستی به‌ هه‌وڵ و كۆششی راسته‌قینه‌ی نیشتمانییه‌، ئه‌مه‌ وێرای ئه‌وه‌ی پێویسته‌ پلانێكی جددی به‌ ئامانجی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی‌ عێراق دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ عێراق خاوه‌نی سامانێكی زۆره‌ و ده‌توانرێت ژیان و گوه‌زرانی هاووڵاتییانی پێ خۆش بكرێت.


362 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2018

بابەتی زیاتر