داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌كانی‌ نێوان كۆریای‌ باكوورو كۆریای‌ باشوور ده‌ستیپێكرده‌وه‌


پاش دوو ساڵ له‌ پچڕانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كانی‌ نێوان كۆریای‌ باكوور و كۆریای‌ باشوور ده‌ستیپێكرده‌وه‌. 

كاتژمێر 10ی‌ به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ به‌ كاتی‌ كۆریای‌ باكوور، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان هه‌ردوو كۆریای‌ باكوور و باشوور له‌ ماڵی‌ ئاشتی‌ له‌ گوندی‌ پانمۆنجوم، ناسراو به‌ گوندی‌ ئاگربه‌ست، ده‌ستی‌ پێكرد.
پرسی‌ سه‌ره‌كیی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاووتوێكردنی‌ به‌شداریی‌ كۆریای‌ باكووره‌ له‌ یارییه‌كانی‌ ئۆڵۆمپاتی‌ زستانه‌ی‌ كۆریای‌ باشوور.
هه‌روه‌ها كۆریای‌ باكوور به‌نیازه‌ پێشنیاره‌كانی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ ڕێگه‌چاره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ئاراسته‌ی‌ كۆریای‌ باشوور بكات.
بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی‌ ئه‌و خێزانانه‌ش تاووتوێ‌ بكرێت كه‌ به‌هۆی‌ جه‌نگی‌ ساڵانی‌ 1950 بۆ 1953 له‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه‌.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ پاش دوو ساڵ له‌ ئاڵۆزیی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات و چڕبوونه‌وه‌ی‌ فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر كۆریای‌ باكوور دێت به‌هۆی‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه‌.

168 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2018

بابەتی زیاتر