Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا: پێكهێنانی دوو ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ره‌ بۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستین


وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جه‌ختی له‌ پێكهێنانی دوو ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ فه‌ڵه‌ستین كرده‌وه‌.

(بۆریس جۆنسۆن) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ (ڕیاز مالیكی) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین له‌ له‌نده‌ن، ڕایگه‌یاند: پیوَیسته‌ گفتوگۆكانی ئاشتی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ هه‌ڵوێستی ڕاشكاو و به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی‌ دۆخی قودس كرده‌وه‌‌و وتی: پێویسته‌ چاره‌نووسی ئه‌و شاره‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ڕێكه‌وتنێكی نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان‌و ئیسرائیلییه‌كانه‌وه‌، دیاریی بكرێت.

(بۆریس جۆنسۆن) وتیشی: پێویسته‌ له‌ كۆتاییدا قودس پایته‌ختی هاوبه‌شی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی‌و ئیسرائیلی بێت.

قه‌واره‌ی‌ جوله‌كه‌ له‌ ساڵی 1917 به‌پێی به‌ڵێننامه‌یه‌كی (ئارسه‌ر به‌لفۆر) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستین بڕیاری‌ له‌سه‌ر درا‌و له‌ ساڵی 1948 به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ دروست كرا.


388 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2018

بابەتی زیاتر