Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مرۆ هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ردی كۆنگره‌ی دامه‌زراندن سازده‌كات


بڕیارە ئه‌مرۆ لەشاری سلێمانی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری کۆنگرەی دامەزراندن ببەستێت و تێیدا پەیڕەو و بەرنامەی هاوپەیمانێتییەکە پەسەند بکات، ئەوەش بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عیراق.

رێبوار کەریم مەحمود وتەبێژی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری رایگەیاند ئه‌مرۆ چوارشەممە هاوپەیمانی کۆنگرەی دامەزراندان ساز دەکات.

لەبارەی بەرنامەی کاری کۆنگرەکەوە وتەبێژەکەی هاوپەیمانی وتی "لەکۆنگرەکەدا پەیڕەوی ناوخۆ و بەرنامەی کار پەسەند دەکرێت، هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەرییش هەڵدەبژێردرێت."

قەوارەی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رۆژی 16ی ئەیلولی ساڵی رابردوو لەلایەن رێپێدراوی یاسایی دكتۆر بەرهەم ساڵح-ەوە لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان تۆماركرا.

هەروەها 27ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری مۆڵەتی فەرمی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وەرگرت.

2523 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2018

بابەتی زیاتر