Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كالیفۆرنیا.. به‌هۆی لافاوو ڕۆچوونی‌ زه‌وییه‌وه‌ 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌هۆی لافاو و ڕۆچوونی‌ زه‌وییه‌وه‌ 13 كه‌س له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا، گیانیان له‌ده‌ست دا.

له‌ ناوچه‌ی باربارا سانتای‌ ویلایه‌تی‌ كالیفۆرنیای‌ ئه‌مریكا، به‌هۆی‌ بارینی‌ بارانێكی‌ زۆر و دروستبوونی‌ لافاو، ڕۆچوونی‌ زه‌وی‌ ڕووی‌ دا و زیانێكی‌ گیانی‌ و ماددیی‌ زۆری‌ لێكه‌وته‌وه‌.
به‌پێی‌ ئاماره‌كان تا ئێستا 13 كه‌س به‌هۆی‌ ڕووداوه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و، ئه‌گه‌ری‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاماری‌ قوربانییانیش هه‌یه‌.
هه‌ر به‌هۆی‌ ڕووداوه‌كه‌وه‌ ڕێگاكانی ناوچه‌كه‌ داخراون و ژماره‌یه‌كی زۆری خانووش ژێر ئاو كه‌وتوون، هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنی‌ هاووڵاتیانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ هێلیكۆپته‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌رپرسانی‌ ناوچه‌كه‌ ڕایانگه‌یادووه‌ "كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا سه‌وزایی ناوچه‌كه‌ی له‌ناو بردووه‌ و خاكه‌كه‌ی‌ وا لێكردووه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كورتدا لافاو و ڕۆچوونی‌ زه‌وی‌ دروست ببێت".


375 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2018

بابەتی زیاتر