Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وورده‌كاری دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان


په‌یام، هه‌ولێر

په‌رله‌مانی‌ كوردستان خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ هه‌رێم و پرسی‌ چاكسازی‌ له‌ خانه‌نشینی‌ تاووتوێ‌ ده‌كات. ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا نییه‌.
 
كاتژمێر12ـی‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ چواری‌ خولی‌ پایزه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ ته‌وه‌ری‌ یه‌كه‌می‌ تایبه‌ته‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌ یاسای‌ ڕێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ.

له‌دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانی‌ كوردستان، لیژنه‌ی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ هه‌رێم و پێشێلكارییه‌كان ده‌خوێنێته‌وه‌. هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌ بڕیاری‌ به‌ تاوانی‌ دژی‌ مرۆڤایه‌تی‌ ناساندنی‌ كاره‌ساتی‌ قه‌زای‌ خورماتوو و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم ده‌كرێت.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا دكتۆر یوسف محه‌مه‌د له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌خراوه‌ته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ سبه‌ینێی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌.

به‌پێی‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌میش بۆ پرۆژه‌یاسای‌ "چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌، هه‌روه‌ها پرۆژه‌یاساكانی‌ به‌دامه‌زراوه‌كردنی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان و، به‌ركاركردنی‌ یاسای‌ نه‌هێشتنی‌ بازرگانی‌ كردن به‌ مرۆڤ ده‌كات."

637 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2018

بابەتی زیاتر