Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ربازانی ئیسرائیل له‌ ساڵی رابردوودا 15 منداڵی فه‌ڵه‌ستینییان كوشتووه‌


سه‌ربازانی ئیسرائیل له‌ ساڵی 2017 دا 15 منداڵی فه‌ڵه‌ستینییان كوشتووه‌، كه‌ 12یان له‌ ڕێگه‌ی‌ پێكان به‌ فیشه‌كه‌وه‌ بووه‌.

بزووتنه‌وه‌ی به‌رگریكردن له‌ منداڵانی جیهان له‌ فه‌ڵه‌ستین، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ "سه‌ربازانی ئیسرائیل له‌ ساڵی 2017 له‌ كه‌ناری ڕۆژئاوا و، قودس و كه‌رتی غه‌ززه‌ی داگیركراو، 15 منداڵی فه‌ڵه‌ستینییان كوشتووه‌".
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "12 منداڵی فه‌ڵه‌ستینی به‌ فیشه‌ك له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیله‌وه‌ كوژراون كه‌ چوار له‌ منداڵه‌كان له‌ توندووتیژییه‌كان و سیانیان له‌و بۆسانه‌ی كه‌ دانراوه‌ و پێنجیان به‌ پاساوی هێرشكردن به‌ چه‌قۆ كوژراون".
هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌ منداڵێك كه‌ له‌ 2014 له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیلی بریندار كرابوو، گیانی له‌ده‌ست داوه‌. ئاشكراش كراوه‌ كه‌ منداڵێكی دیكه‌ی فه‌ڵه‌ستینی له‌ هێرشێكدا به‌ هاوه‌ن و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ شاری توباس له‌ باكووری كه‌رتی ڕۆژئاوا له‌ كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕوماڵات به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

1086 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2018

بابەتی زیاتر