Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا: هانی سازكردنی گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا دەدەین



په‌یام ـ 

لە میانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەك لە میدیاكان، دۆگلاس سیلیمان سەبارەت بە گرژییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، وتی: ئێمە دەمانەوێت، بوونی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی عێراقێكی یەكگرتوودا بێت، هەروەها ئێمە هانی سازكردنی گفتوگۆ لە نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان دەدەین.

سەبارەت بە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، دۆگلاس سیلیمان ئاماژەی بەوەشدا، بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بە رەزامەندی بەغدا بووە و ژمارەی ئەو هێزانەش بە شێوەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە و گوتیشی: لە ئێستادا، ژمارەیەك راوێژكاریی سەربازی ئەمریكا لە عێراقدا ماون كە ئەركیان تەنها پێشكەشكردنی راوێژە بە هێزە عێراقییەكان و لە میانی چەند مانگی داهاتوودا، ژمارەی ئەوانیش كەم دەبێتەوە.

باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا باسی لە پشتیوانییەكانی وڵاتەكەیان بۆ عێراق لە دوای قۆناغی داعش كرد و گوتی: دوای كۆتاییهێنان بە داعش، ئەمریكا پشتیوانی عێراق دەكات لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان، هەر بۆ ئەم مەبەستەش دوێنێ‌ سێشەممە رامانگەیاندبوو كە بڕی ٧٥ ملیۆن دۆلارە دیكە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان پێشكەش بە عێراق دەكەین.

لە كۆتایی قسەكانیدا، دۆگلاس سیلیمان باسی لەوەكرد لە ماوەكانی داهاتوودا، كۆنگرەی نێودەوڵەتی لە بارەی عێراق لە كوێت ساز دەكرێت كە تیایدا ئێمە هانی وڵاتان دەدەین پشتیوانی عێراق بكەن.

516 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2018

بابەتی زیاتر