داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌فین دزه‌یی: لێدوانه‌كانی عه‌بادی بونه‌ته‌ مۆده‌ و به‌رده‌وام هه‌مان شت ئه‌ڵێته‌وه‌


په‌یام ـ 

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ هه‌فتانه‌ییه‌كه‌یدا له‌باره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كانی‌ دوێنێی‌ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، سه‌فین دزه‌یی‌، وته‌بێژی‌ فه‌رمیی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی‌ حكوومه‌ت دوا. 

سه‌فین دزه‌یی‌ ڕایگه‌یاند لێدوانه‌كانی‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كه‌ ئیتر بوونه‌ته‌ مۆده‌یه‌كی‌ هه‌فتانه‌ و به‌رده‌وام هه‌مان شت دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، نامانگه‌یه‌نێته‌ هیچ ئه‌نجامێك.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌  ته‌نیا به‌ قسه‌ و لێدوانی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ و به‌ڵێنی‌ جێبه‌جێنه‌كراو، هیچ شتێك چاره‌سه‌ر نابێت و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی‌ عێراق به‌ ڕاستی‌ نیازی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ هه‌یه‌، با بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گفتوگۆیه‌كی‌ جددی‌ بكات و به‌پێی‌ ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێك له‌ به‌رژوه‌ندیی‌ هه‌موو عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستاندا بێت. هیوادارین ئیتر له‌ قۆناغی‌ لێدوانی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ و قسه‌ی‌ دووباره‌ ده‌رباز ببین و هه‌نگاوی‌ كرده‌یی‌ بنرێن.


هه‌روه‌ها دزه‌یی‌ گوتی‌شی: له‌وه‌تای‌ به‌ڕێز عه‌بادی‌ له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ قسه‌ ده‌كات، به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كرده‌یی‌ تا ئێستا له‌ قسه‌ زیاتر نه‌بووه‌ و وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ لیسته‌كانی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌شمان ناردووه‌، كه‌چی‌ هێشتا هیچی‌ كرده‌یی‌ لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.


سه‌باره‌ت به‌ كرداره‌كانی حكومه‌تی عێراقیش به‌رامبه‌ر هه‌رێم ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ی‌ ئێستا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كرێت، له‌ سزادانی‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ گه‌لی‌ كوردستان بترازێ، هیچ ناو و پێناسه‌یه‌كی‌ دیكه‌ هه‌ڵناگرێت.


سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌یشی وتووه‌ كه‌  هاووڵاتیانی‌ كوردستان  و وایان لێهاتووه‌ به‌رله‌وه‌ی‌ له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كاندا قسه‌ بكرێت، ده‌زانن چی‌ ده‌گوترێت، چونكه‌ هه‌مان وشه‌ و هه‌مان ڕسته‌ی‌ دووباره‌ن و هیچی‌ تر!.


له‌سه‌ر ئاماری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیش دزه‌یی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ ئه‌و ژمارانه‌ی‌ به‌ڕێز عه‌بادی‌ له‌باره‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و داهاته‌كانیه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ ته‌واوی‌ زانیاری‌ هه‌ڵه‌ن و له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتووشدا كاتێك كۆمپانیای‌ جیهانیی‌ دیلۆیت بۆ وردبینی‌، ژماره‌ ڕاسته‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌. 


644 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2018

بابەتی زیاتر